ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 2ی ڕێبه‌ندان له ناوچه‌كانی شاری چالاكی ته‌بلیغیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ٢٥ی به‌فرانبار به بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان، ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له ئاواییه‌كانی كانێ ڕه‌ش، باب خاڵاوێ، بێ تریان، كیسهڵاوێ و تاژهدهرێی سه‌ربه شاری چالاكی تهبیلغی كرا.
ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ئاوایی كانێ ڕه‌ش ئاڵایه‌كی ١ له‌٢ میتری له ده‌كه‌لی به‌رقی ئاوایی هه‌ڵواسرابوو و تا كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی هه‌ر شه‌كاوه بوو و هێزه‌كانی ڕێژیم پاش بیستنی ئه‌م هه‌واڵی ههڵیانكوتاسهر ئاوایی و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵكی ئاڵاكه‌یان هێنایه خوارێ.
هه‌روه‌ها تێكۆشه‌رانی نێوخۆی وڵات له ئاوایی باب خاڵاوێش ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانیان له سیمی به‌رقی سه‌رتاسه‌ری هه‌ڵواسیبوو و هێزه‌كانی ڕێژیم پاش هه‌وڵێكی زۆر هێنایانه خوارێ و پاشان به توندی هه‌ڕه‌شه‌یان له شورای ئاوایی كرد و هه‌روه‌ها ئاڵایه‌كی گه‌وره كوردستان گردێكی نێوان ئاواییه‌كانی كیسهڵاوێ، بێ تریان و تاژه‌نده‌رێ ڕازانده‌وه و له نێو گوندیش كۆمه‌ڵێك دروشمی تایبه‌ت به ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندانی وه‌ك، 2ی ڕێبه‌ندان پیرۆزه، وه‌فاداری و په‌یمان له‌گه‌ڵ حیزب نوێ ده‌كه‌ینه‌وه دلار و دیواره‌كانی ئه‌م ئاوایانهیان ڕازانده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سێڕێیانیی نه‌ڵۆس، ڕێگای سه‌ره‌کیی نێوان پیرانشار بۆ شنۆ ئاڵای کوردستانیان به‌رز کرده‌وه.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان وێڕای ماندوونه‌بوونی كردن له تێكۆشه‌رانی نێوخۆی وڵات ده‌ستی ماندویان ده‌گوشێ و ده‌ستخۆشانه‌یان پێده‌ڵێ.