كرێكارانی شاره‌داریی شاری كه‌نگاوه‌ر به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگانه‌یان ناڕازایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو به‌شێك له كرێكارانی شاره‌داریی شاری كه‌نگاوه‌ر له پاریزگای كرماشان به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه و هه‌قده‌ستی چه‌ند مانگی خۆیان له‌به‌رده‌م بینای فه‌رمانداریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ئه‌م یه‌كه‌ی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كه‌نگاوه‌ر كه به شێوه‌ی گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی پێنه‌دانی هه‌قده‌ست و مووچه‌ی ده‌واكه‌وتووی 3 مانگ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن پێشتر به‌ڵێنیان پێدابووین به‌ڵام به گۆڕینی شاره‌داری و پاش چه‌ند مانگ تێپه‌ڕبوونی هیچ ده‌سكه‌وتێكمان نه‌بووه.
شایانی باسه كه ئاوڕنه‌دانه‌وه كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری و شورای شاری كه‌نگاوه‌ر له گیروگرفت و داواكاریی ئه‌م كرێكارانه، ئه‌وانه له ئه‌منیه‌تی كاره‌كه‌یان نیگه‌رانن.











