٢٠ به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له نامه‌یه‌كدا بۆ عاسمه جیهانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران، خوازیاری پشتیوانیكردنی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌عید شێرزاد بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ تێكچوونی باری ته‌ندروستیی سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوانی سیاسیی مانگرتوو له زیندانی ڕه‌جایی شار و گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی و سیاسیی هاوبه‌ندی ناوبراو به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له داواكارییه‌كانی سه‌عید نامه‌یه‌كیان بۆ ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران و چه‌ند دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ نارد و داوایان كرد كه هه‌وڵ بۆ پاراستی ته‌ندروستیی سه‌عید شێرزاد بده‌ن.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه: “ئه‌و هه‌موو نامه‌یه له‌لایه‌ن به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له زیندانی ڕه‌جایی شاری ده‌نووسرێ، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداره‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی سه‌عید شێرزاد هاتووه كه ناوبراو ماوه‌ی ٣٩ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، داوایان له ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران كردوه كه گیانی به‌ندكراوی سیاسیی كورد سه‌عید شێرزاد له مه‌ترسیدایه.
سه‌عید شێرزاد له ڕۆژی 17ی سه‌رماوه‌زه‌وه به نیشانه‌ی ناڕازایه‌تی ده‌ربڕینی له هه‌مبه‌ر بارودۆخی نامرۆیی زیندانی ڕه‌جایی شار مانی له خواردن گرتووه و له ڕۆژی ٢٣ی به‌فرانباره‌وه له حاڵه‌تی نیوه بێهۆش دایه و توانای قسه‌كردنی نه‌ماوه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به ناوی خومه‌ینیان له شاری تاران ناردوه.
ناوبراو پێشتر له نامه‌یه‌كدا پێداگریی كردبۆوه كه مانگرتنه‌كه‌ی پێوه‌ندیی به خۆیه‌وه نییه و به‌ڵكوو سه‌باره‌ت به لێدان و كوتانی به‌ندكراوان، ده‌سبه‌سه‌ركرانی بنه‌ماڵه‌كانیان له ساڵۆنی ملاقات، نه‌ناردنیان بۆ نه‌خۆشخانه و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی بووه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج پاش چاوپێكه‌وتنی كاربه‌ده‌ستانی زیندان و به‌ڵێنیپێدان به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی پاش ٣٩ ڕۆژ كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا و هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی سیاسیی دیكه‌ش به ناوی عه‌لی شه‌ریعه‌تی پا ٧٠ڕۆژ له‌سه‌ر داوای چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا.











