سپای ڕێژیمی سووریە ڕۆژی ڕابردوو رایگەیاند، “ئیسرائیل به مووشەک فڕۆکەخانەیەکی نیزامیی لە نزیک دەمێشق بۆردومان “.
بەپێی بەیاننامەی فەرماندەیی سپای ڕێژیمی سووریە، “مووشەکەکانی ئیسرائیل له باکووری ئەم وڵاتەوه هاتووه و فڕۆکەخانەی نیزامیی بە ناوی “ئەلمەززه”ی له رۆژئاوای دەمێشق پێکاوە”.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز، فڕۆکەخانەی ئەلمەززه شوێنی جێگیربوونی هێزی پاسەوانی سەرۆک کۆماریی سووریەیه.
له بەیاننامەی فەرماندەیی سووپەی ڕێژیمی سووریە ئاماژه به زیانەکانی ئەم هێرشه نەکراوه و تەنیا باس لە ئاگرکەوتنەوەی ئەو فڕۆکەخانەیە کراوە.
شایانی باسە کە ئیسرائیل تا ئامادەکرانی ئەم هەواڵە هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر ئەم ڕووداوە نەبووه و پێشتریش سەبارەت به هێرشی لەم جۆره بێدەنگ بووه.