ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا رشایگه‌یاند له هێرشێكی ئاسمانی‌دا، ڕێبه‌رێكی پله به‌رزی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن كوژرا.
پیتێر كووك وته‌بێژی میدیایی پێنتاگۆن، ڕۆژی ڕابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی، عه‌بولغه‌نی ئهلرساس، یه‌كێك له ڕێبه‌رانی پله‌ی به‌رزی ئالقاعیده له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ناوچه‌ی “بیدا” له یه‌مه‌ن كوژرا.
ئا‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه له یه‌مه‌ن و ناوچه‌كانی ده‌رورووبه‌ری عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستی كۆتایی پێبێنێ.
واشنگتۆن، لقی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن وه‌ك مه‌ترسیدارترین گرووپ دژی ئه‌منیه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێ و ئه‌م وڵاته له‌مێژه له به فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی خۆی به‌دوای ئه‌ندامانی پله به‌رزی ئه‌م گرووپه تیرۆریسته‌دا ده‌گه‌ڕێ و ده‌یهه‌وێ له‌م ناوچه‌یه كۆتایی به‌م گرووپه توندئاژۆیه بێنێ.