كۆنسێرتی “پردگیان باغ سكوت”ی كه‌یهان كه‌ڵهوڕ له شاری هه‌مه‌دان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، به‌دوای ڕاگه‌یه‌ندراوی كه‌یهان كه‌ڵهور له كاناڵی ڕه‌سمیی خۆیدا كه كۆنسێرته‌كه‌ی له شاری هه‌مه‌دان به هۆی پێنه‌دان مۆڵه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، گوتبووی من داوای لێبوردن له خه‌ڵكی هه‌مه‌دان ده‌كه‌م كه به هۆی پێنه‌دانی مۆڵه‌ت و هاوكارینه‌كردنی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئیرشاد له كرماشان وهێنانه‌وه‌ی هێندێك بیانوو به‌داخه‌وه كۆنسێرتی “پردگیان باغ سكوت” له‌م شاره به‌ڕێوه‌ناچێ.
قه‌راربوو كۆنسێرتی ناوبراو ڕۆژی یه‌كی ڕێبه‌ندان له شاری هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌بچێ.
شایانی باسه كه قه‌راره زنجیره كۆنسێرته‌كانی كه‌یهان كه‌ڵهوڕ به ناوی “پردگیان باغ سكوت” له ڕۆژی ٢٩ی به‌فرانبار تا ١٧ی ڕێبه‌ندان له شاره‌كانی ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، قه‌زوێن، سنه، كرماشان، كرمان، زاهیدان، بیرجه‌ند، تۆربه‌ت حه‌یده‌ریه، تاران و سمنان به‌ڕێوه‌بچێ.











