له ماوه‌ی ٨ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ گۆشتی سوور له ئێران هه‌ر كیلۆیه‌ك ١٠ هه‌زار تمه‌ن گرانبووه و ئێستا له هێندێك شوێن به ٣٩ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشترێ.
به‌پێی هه‌واڵی “ته‌سنیم” ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆشت به شێوه‌یه‌كی ناسروشتی و چاوه‌ڕوان نه‌كراو گوتی، گۆشتی سوور سه‌دی ٣٥ به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته نرخی هه‌ر كیلۆیه‌ك گۆشتی مه‌ڕ له مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ نزیك به ٢٨ هه‌زار تمه‌ن بووه به‌ڵام ئێستا هه‌مان گۆشت له بازاڕه‌كانی ئێران به ٣٨ بۆ ٣٩ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشترێ.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر مه‌له‌كی، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی گۆشتی مه‌ڕ له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌نارده‌ی ناقانوونیی ماڵات له سنووره‌كان و كه‌مبوونی ماڵاتی به هۆكاره‌كانی گرانبوونی گۆشت زانی. ناوبراو ئه‌و كات گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه كۆنتڕۆڵ نه‌كرێ گۆشت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گران ده‌بێ.
به‌هۆی لاوازیی پاره‌ی ئێران، قاچاخكردنی مه‌ڕ و ماڵات بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و به تایبه‌ت بۆ عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر گه‌شه‌ی كردوه و قازانجه‌كه‌ش ده‌چێ له گیرفانی ده‌ڵاڵ و قاچائچییه‌كانه‌وه.