کاسبکارێکی دیکەی کورد بەهۆی هەڵدێران لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٤ی بەفرانبار لە ناوچەی چەمی شلێر لە پشتی سیسان کاسبکارێک بەناوی ئازاد ئیبڕاهیمی، کوڕی تۆفیق بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاخیڕا بەربۆوە خوارێو لە جێدا گیانی لەدەستدا.
ئازاد ئیبڕاهیمی، خەڵکی گوندی “سپۆرە”ی ئیرانشا خاوەنی ژنو منداڵێکە. ئەو بەهۆی هەژاری و بێکاری ڕووی لە کۆڵبەریو وڵاغداری کردبوو و لە پێناو دەسخستنی پارووە نانێک بۆ بنەماڵەکەی گیانی دانا.











