كیانووش ڕۆسته‌می له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی جیهانیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له ساڵی ٢٠١٦ بۆ باشترین ورزشكاری ساڵ پاڵێوترا.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، كیانووش ڕۆسته‌می، قاره‌مانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی جیهان له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی جیهانیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی وه‌ك به‌ربژێری باشترین وه‌رزشكاری ساڵی ٢٠١٦ پااێوترا.
فێدراسیۆنی جیهانیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسای ناوی ٦ وه‌رزشكاری بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌رزشكاری ساڵی ٢٠١٦ دیاری كرد كه یه‌كێك له‌م وه‌رزشكارانه كیانووش ڕۆسته‌می براوه‌ی میداڵی زێڕی ئۆله‌مپیكی ریۆیه.
شایانی باسه كه ئه‌م قاره‌مانه كورده له ساڵی٢٠١١ و ٢٠١٢ میداڵی زێو له كێبڕكێیه‌كانی ئاسیایی، میداڵی زێڕی كێبڕكێهكانی پاریس، میداڵی نوقره‌ی یارییه‌كانی ئۆله‌مپیكی ساڵی ٢٠١٢ی له‌نده‌ن و میداڵی زێڕی ئۆله‌مپیكی ساڵی ٢٠١٦ له ئاستی جیهاندا برده‌وه.











