كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و شۆفیرانی به‌نداوی كانی سێ‌و له پیرانشار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، نزیك به ١٠٠ كرێكار و شۆفیری به‌نداوی كانی سێوی سه‌ربه شاری پیرانشار به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگانه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
یه‌كێك له‌ك كرێكارانه كه نهیوستی ناوی ئاشكرا بكرێ ڕایگه‌یاند كه تا داواكارییه‌كانمان جدێبهجێ نه‌كرێ درێژه به كاره‌كانمان ناده‌ین و له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بین. به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانی ئێران تووشی قه‌یران هاتوون و له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ماڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.











