راوێژکاری قاسم سولەیمانی و یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران دەبێتە باڵیۆزی ئێران لە عێراق و جێگەی حەسەن داناییفەڕ دەگرێتەوە.
ماڵپەڕی “ئیتنخاب”ی نزیک لە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویکردەوە، “ئیرەج مەسجدی” لە باڵێۆزخانەی ئێران لە بەغدا جێگەی حەسەن داناییفەڕ دەگرێتەوە.
رۆژنامەی “هەمشەهری”ی چاپی تارانیش لە زمان سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە: هەڵبژاردنی باڵێۆزی نوێی ئێران لە دووهەمین وڵاتی گرنگی ناوچەکە، لە قۆناخی کۆتایی دایە و بە هۆی هەسیتاربوونی ئەم ناوچەیە، حەسەن داناییفەڕ دوو ساڵ زیاتر لە وادەی خۆی لە بەغدا باڵیۆزی ئێران بووە و بەم زوانە ماوەی شەش ساڵ کارکردنی لەم پۆستەدا کۆتایی پێدێ.