رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار له راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند، لەمساڵدا سێ میلیۆن و ٤٠٠هەزار کەس به بێکارانی جیهان زیاد دەبێ.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار له راپۆرتی خۆیدا لەژێر ناوی “بەکارخستن و روئیای کۆمەڵایەتی له جیهان” پێشبینیی کردوه، له ساڵی٢٠١٧ رێژەی بێکاری له جیهان بە شیوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
ئەم رێکخراوه هەروەها دەڵێ، هۆکاری کاریگەری بەرزبوونەوەی ئاستی بێکاری، بۆ کەمبوونەوەی رێژەی گەشەی ئابووری و کاریگەرییه جێماوەکانی قەیرانی ئابووریی چەند ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە.