محه‌ممه‌د سلێمانی یه‌كێك له ١٢به‌ندكراوه‌كه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری كه‌ره‌جه كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له ئێران، ١٨ مانگ له‌وه‌پێش به‌پێی دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك له زیندانی، مه‌ئووره‌كانی ئیداره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د سلێمانی له شاری كرماشان و ده‌سبه‌سه‌ركرا.
ئه‌و تاوانباره‌نه‌ی دیكه كه ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كه‌یان لێگیرابوو دانیان به‌وه‌دانابوو كه ماده‌كه‌یان له محه‌ممه‌د كڕیوه و هه‌ر كام به ١٥ ساڵ زیندان و یه‌كیان به حوكمی هه‌تاهه‌تایه سزادران و محه‌ممه‌دیش له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی كه‌ره‌ج حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
یه‌كێك له نزیكانی سلێمانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، محه‌ممه‌د ٣ منداڵی ١، ٢ و ٦ ساڵانه هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئێعدام بكرێ منداڵه‌كانی سه‌غیر ده‌مێننه‌وه. ناوبراو ته‌نانه‌ت یه‌ك گره‌میشی ماده‌ی هۆشبه‌ر لێنه‌گیراوه و دانی به هیچ شتێكیشدانه‌ناوه، ته‌نیا له‌یه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ند به‌ندكراوێك جار له‌به‌ر خۆشیان بێ ناوبراویان تێوه‌گلاندوه و حوكمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌م 12 كه‌س قه‌راربوو سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو ئێعدام بكرێن به‌ڵام به هۆی مردنی ڕه‌فسه‌نجانی حوكمه‌كه‌یان دواخرا و له‌وه كاته‌وه له ژووری ئینفرادیی به‌ندیخانه‌ی كه‌ره‌جدا له چاوڕوانیی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یاندان.
له‌لایه‌كی دیكه دوو ڕێكخراوی مافی مرۆڤی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و چاه‌ودێریی مافی مرۆڤ له ئێران، داوایان له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه حوكمی جێبه‌جێكردنی ئێعدامی ئه‌و ١٢ كه‌س ڕابگرێ.
حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی یه‌كێك له نوێنه‌ره‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتبوو، نزیك به 5 هه‌زار كه‌س له ئێران به تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون.
پێشتر نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی جێگره‌وه‌ی ئێعدامكردنی تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئاماده‌كردبوو كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كرا.











