باراك ئۆباما، سه‌رۆک‌كۆماری ئا‌مریكا، گه‌مارۆكانی دژی ئێرانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژكرده‌وه. ئه‌م گه‌مارۆیانه له‌لایه‌ن ئا‌مریكا به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و پشتیوانیكردن له ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بووه.
باراك ئۆباما ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند؛ كه ڕێکكه‌وتنی ناوكیی نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه و، به‌ڵام گه‌مارۆكانی پێوه‌ندیدار به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران و پشتیوانیكردنی ئه‌م وڵاته له گرووپ و تاقمه تیرۆریستییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، ئێرانی به یه‌كێك له پشتیوانانی سه‌ره‌كیی تیرۆریزم زانی و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: واشنگتۆن دژی دامه‌زاروه و كه‌سانی پێوه‌ندیدار به تیرۆریزم، گه‌مارۆكانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژكرده‌وه. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو جارێ ئه‌م قسانه ڕه‌دده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو چالاكییه‌كان له‌و بواره‌وه به درۆ بێ بنه‌ما ده‌زانن.