دەوڵەتی یەمەن گەڵاڵەی ئێران بۆ كۆتاییهێنانی خێرا بەم شەڕو تێكهەڵچوونهکانی ئهو وڵاتهی ڕەد كردەوە.
ڕاجح بادی، وتەبێژی دەوڵەتی یەمەن بە هەواڵدەریی رۆیتێرزی ڕاگەیاند كە وڵاتەكەی گەڵاڵەی ئێرانی قەبووڵ ، لەبەر ئەوەی كە ئارمانجی ئێران لەم پڕۆژەیە تەنیا مانۆڕێكی سیاسییه.
پێشنیاری٤ مادەیی ئێران بریتییه له ڕاگرتنی شەڕو بە واتایەكی دیكە ئاگربەسی خێرا، ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستان، دەسپێكردنی وتووێژەكان و پێكهێنانی دەوڵەتی یەكگرتووو نیشتمانی لە یەمەن؛ بهڵام دهوڵهتی یهمهن دهڵێ ئێران خۆی له پشتی ئهو شهڕهیهو چارهسهره پێشنیارکراوهکهشی ههر بۆ خونواندنه.
ئەم هەواڵدەرییە هەروەها دەڵێ، دیپلۆماتە ڕۆژاوایی و عەرەبییەكانیش پێشوازییان لە پێشنیاری ٤ مادەیی ئێران نەكردوه.
عەرەبستان لەگەڵ وڵاتانی عەڕەبی هاوپەیمانی كەنداو، لە سێ حەوتوو لەوە پێشەوە لە یەمەن هەڵیانكوتاوەتە سەر گڕووپه چهکدارهکانی حوسی و هاوپەیمانانهکانیان. ئەم وڵاتە، كۆماری ئیسلامیی بە دەستێوەردان لە كاروباری یەمەن و ناردنی چەكوچۆڵ بۆ شیعەكانی حوسی تاوانبار كردوهو كۆماری ئیسلامی ئەم تاوانانە ڕەد دەكاتەوە.
شایانی باسه ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان له ئامارێکدا ئاشکرای کرد که ژمارهی پەنابەرانی یەمەن لە سەرەتای هێرشی هەوایی عەرەبستان و هاوپەیمانان زیاتر لە ١٥٠ هەزار كەس بووهو ههر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لانیكەم ٧٥٠ كەس تا ئێستا لەم تێكهەڵچوونانەدا كوژراون.