دوو چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی خه‌ڵکی پارێزگای کرماشان له وڵاتی تورکیه‌و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته, رفێندراون و چاره‌نووسیان ناروونه.
به پێی هه‌واڵی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان و ماڵپه‌ڕی کوردانه، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش دووچالاکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی به‌ناوه‌کانی سه‌جاد جیهانفه‌رد ناسراو به “ژیار” ، نووسه‌ر و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی ئه‌ده‌بی “ژیاری کورد” و حه‌سه‌ن به‌له‌ده ، چالاکی فه‌رهه‌نگی که به مه‌به‌ستی چاپی کتێب و ناونووسی کردن له زانکۆ، سه‌ردانی شاری مێردین له باکووری کوردستانیان کردبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیه‌وه رفێندراون و تاکوو ئێستا له چاره‌نووسی ئه‌و دوو چالاکه کورده، هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌رده‌ست‌دا نیه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو چالاکه فه‌رهه‌نگییه له ڕێگه‌ی چه‌ند نووسه‌رێکی خه‌ڵکی باکووری کوردستانه‌وه ئاگادار کراونه‌ته‌وه که کوره‌کانیان له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌کانی تورکیه‌وه، ده‌سبه‌سه‌ر کراون و، له هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکردنیان هیچ هه‌واڵێک بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌جاد جیهانفه‌رد پێشتر له گه‌لاوێژی سالی ١٣٩٠ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ ٧که‌سی دیکه له چالاکان و نووسه‌رانی خه‌ڵکی شاری گێڵانغه‌رب و شاباد، له پارێزگای کرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و نزیک به دوومانگ له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی کرماشان لێپرسینه‌وه‌ی لێ‌کرا.
ئه‌و نووسه‌ره، دوایی له لایه‌ن دادگای “ئینقلاب”ی شاری گێڵانغه‌رب، به تاوانی هه‌وڵدان به دژی ئاسایشی نیشتمانیی ساڵێک زیندانی بوو بڕایه‌وه، ناوبراو خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌یه وه‌کوو کۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ” ئه‌فسانه‌کانی وڵاتی میدیا”، نامه‌کانی مانێشت” و، چه‌ند به‌رهه‌می دیکه تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی منداڵان به زمانی زگماکی.
شیاوی باسه چه‌ندین ساڵه چالاکانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی شاری گێڵانغه‌رب و شاباد له بووژاندنه‌وه‌ی زمانی کوردی له دوو پارێزگای کرماشان و ئیلام ده‌ور و رۆلی باشیان هه‌بووه‌و، کۆمه‌ڵێک چالاکیی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییان به مه‌به‌ستی خزمه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌بردوه.