حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان،
حیزب و ڕێکخراوه ئێرانیه‌کان،
که‌سایه‌تیه کوردستانی و ئیرانیه‌کان،
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان،
ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان،
ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
به‌دوای جینایه‌ته تیڕۆریستیهکهی کۆماری ئیسلامی له شه‌وی یه‌لدای حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی ژنان و یه‌کیه‌تی لاوان به گوڕ و تینێکی بێ وێنه‌وه هاتنه مه‌یدان و له زووربه‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی که کومیته‌ی حیزب، یه‌کیه‌تی ژنان و یه‌کیه‌تی لاوانی سه‌ر به حیزبی دێموکراتی کوردستانی لێیه، خۆپیشاندان و کۆڕیادی شه‌هیدان به شکۆیه‌کی بێ وێنه‌وه به‌ڕێوه چوون. له و خۆپیشاندان و کۆڕیادانهدا، زووربه‌ی نیزیک به ته‌واوی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان، که‌سایه‌تیه کوردستانییه‌کان و چه‌ندین حیزب و که‌سایه‌تی ئێرانی به‌شدار بوون، یا په‌یامی پشتیوانی و هاوده‌ردیان نارد. دیاره له خه‌به‌ره‌کاندا ناوی هه‌مو ئه‌و حیزب و ڕێکخراو و که‌سایه‌تیانه‌ی که له هه‌ر وه‌ڵاتێک دا به‌شدار بوون یا په‌یامی هاوده‌ردیان ناردوه، باس کراوه‌و پشتیوانیه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بۆ بیر و ڕای گشتی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به ڕێزان و تێکۆشه‌ران،
به پێویستی ده‌زانین به بۆنه‌ی ئه‌و پشتگیری و هاوده‌ردیه و به خاتری ئه‌و چالاکی و هاتنه مه‌یدانه‌تان له لایه‌ن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه، سپاس و پێزانینی خۆمانتان پێڕابگه‌یه‌نین. گومانمان له‌وه‌دا نییه‌که تا ئێمه ئاوا له‌سه‌ر پێ بین و به‌مجۆره یه‌کگرتووانه به‌ر په‌رچی تاوانه‌کانی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان بده‌ینه‌وه، هه‌رگیز دوژمن ناتوانێ به‌سه‌رماندا زاڵ بێ و هه‌زار هێنده دڕنده و جینایه‌تکاریش بێ ناتوانی به چۆکمان دابێنێ.
سه‌رکه‌وتن بۆ جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان
سه‌رشۆڕی بۆ ڕژیمی کۆنه‌په‌رست و تیڕۆڕیستپهروهری کۆماری ئیسلامی
کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
١٠ ژانویه‌ی ٢٠١٧