بە وتەی كومیساریای بەرزی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەنابەران، بە هۆی نقومبوونی پاپۆڕێكی هەڵگری كۆچبەرانی ناقانوونی لە دەریای مەدیترانە، نزیك بە٧٠٠ كەس خنكان.
ئەم بەلەمە شەوی شەممە لە ئاوەكانی وڵاتی لیبی لە ٢٢٠ كیلۆمیتریی نزیك باشووری جەزیرەی ئیتالیایی لامپدۆزا بە زیاتر لە ٧٠٠ كۆچبەرەوە نقوم بووهو و گاردی ساحیلیی ئیتالیا لە نیوە شەوی شەممەدا لهم ڕووداوەدا ئاگادار كرایەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرت تا ئێستا تەنیا ٢٨ كەس ڕزگار كراون و بە وتەی ئەم كەسانە لهم ڕووداوەدا ڕزگاربوون، ئەم بەلەمە كاتێك وەرگەڕاوە که زۆربەی خهڵکهکهی نێوی لە لایەك كۆبوونەەتەوەو پاشان وەرگەڕاوە.