بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ٢٣ی بەفرانبار، خاتوو شەمێ رەحیمی، دایکی خاڵە سەعید شێنانی پێشمەرگەی نێو ریزەکانی حیزب بە هۆی بەساڵاچوویی کۆچیدوایی کرد.
خاتوو شەمێ وەکوو زۆربەی هەرە زۆری دایکی پێشمەرگەکان لە چاوەڕوانی رۆڵەکەی تەمەنی بەسەر برد و بەو ئاواتەوە سەری نایەوە.
شایانی باسە کوڕی خاتوو شەمێ بەن اوی سەعید شەریفیان ناسراو بە خاڵە سەعید شێنانی پتر لە ٣٠ ساڵە لە خزمەتی جووڵانەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان دایەو، دایکی ناوبراو بە هۆی ئەوەیکە کوڕەکەی پێشمەرگە بوو زۆر جار تووشی ئەزیەت و ئازار ببوو.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی بە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری خاتوو شەمێ، بەتایبەتی هاورێ سەعید شێنانی، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.