لە چەند مانگی ڕابردوودا، کاربەدەستانی شارەداری لە شارەکانی کوردستان بە هاوئاهانگی لەگەڵ هێزی ئینتیزامی دەستیان داوەتە سووکایەتی کردن بە چینی کەمداهات دەستفرۆش و مێوەفرۆشانی سەرشەقام.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری ڕەبەتەوە، لە چەند رۆژ لەمەو پێشەوە، هاوڵاتییەکی میوەفرۆش بەناوی قادر خەڵکی لیلانە لە شەڕ وتێکهەڵچوونێک لە گەڵ کاربەدەستێکی شارەداری ڕەبەت ددانێکی دەشکێ و ئەو لێدان و سووکایەتییە دەنگدانەوەی لێکەوتەوە. چەند شاهیدێک لە شاری ڕەبەت باسیان لەوە کرد کە دوای ئەو رووداوە خەڵكیکی زۆر کۆبوونەوەو بوو بەهۆی ئامادەبوونی بەرپرسی شوورای شار بە مەبەستی هێور کردنی خەڵکی تووڕە لە هەڵسوکەوتی نەشیاو و نایاسایی کاربەدەستەکەی شارەداری.
شایانی باسە بەشێکی زۆر لە چالاکانی مەدەنی خوازیاری ئەوەن لە زووترین کاتدا، بەرپرسانی شاری ڕەبەت بەدواچوونی بۆ ئەو رووداوە بکەن و لە چوارچێوەی مافی شارۆمەندی چیتر مافی هاووڵاتییان بە شێوازی جۆراوجۆر پێشێل نەکرێ.
جێی وەبیرهێنانەوە لە چەند مانگی رابردوودا لە شاری ورمێ و سنە رووداوی هاوشێوە هاتۆتە ئاراوە