بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێوخۆی وڵاتەوە، لە درێژەی تەقەکردنی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنوو لە چینی جەفاکێشی کۆڵبەر، کاتژمیڕ ٧ی پێرێشەو، دیسانەوە چەکدارەکانی هێزی ئینتیزامی و سپای پاسداران لە شوێنێک بەناوی شینکی لە سنووری شاری پیرانشار، بە تەقە کردن لە کۆڵبەران ٦ کۆڵبەر بە توندی بریندار دەکەن.
درێژەی تەقە کردن لە کۆڵبەران لە کاتێکدایە کە بە پێی قسەکانی وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی لە مەجلیس سەبارەت بە کۆڵبەران ڕایگەیاند : “تهقه كردن له كۆڵبهران كارێكی ناقانوونییه كه له لایهن هێزهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه دهكرێ و وتی: بە لە پێش چاو گرتنی مافی کوڵبەران، نابێ بەهیچ جۆرێک کۆڵبەران بکەونە بەر دەسترێژی گوللەو خەساری گیانی و ماڵییان لێبکەوێ، مەگەر لەکاتێکدا کە کۆڵبەر هەڵگری کەلوپەلی یاساغ بێ و، ئەویش دەبێ ڕادەستی دادگا و یاسا بکرێ نەک تەقەی لێبکرێ یان بکوژرێ و بریندار بکرێ”.
پرسی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەرانی کورد گەیشتۆتە ئاستێک کە دەمڕاستەکانی نیزامی وەدەنگ هێناوە و بەرپرسانی ئینیتزامی حاشا لێ دەکەن.
ماوەیەک لەمەوپێش پاسدار “مونتەزێرولمەهدی” گوتبووی: “لەساڵی ڕابردوودا هیچ کوڵبەرێک نەکوژراوەو ئەو هەواڵانەش کە بڵاودەبنەوە درۆ و دەلەسەی هەواڵدەرییەکانی دژ بە نیزامن، ئەوە لە حاڵێکدایە بهپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان له سهرهتای ساڵی ٢٠١٦ تا ساڵی ٢٠١٧ زیاتر له ١٠١ كۆڵبهری كورد به تهقهی ڕاستهوخۆی هێزهكانی كۆماری ئیسلامی و مینی چێندراوی ڕێژیم و بهربوونهوه له كاتی ڕاوهدووناندا، بریندار یان گیانیان لە دەست داوە