ڕۆژی ڕابردوو ٣ به‌ندكراوی زیندانی ورمێ كه بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان بۆ ژووری تاکه‌که‌سیی گواسترابوونه‌وه یه‌كیان ئێعدام كرا و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش حوكمه‌كه‌یان به شێوه‌ی كاتی وه‌ستێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا ڕۆژی ڕابردوو ٣ به‌ندكراو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی زیندانی ورمێ گواسترانه‌وه و كه‌سێكیان به ناوی ناسر سوڵتانی ئێعدام كرا و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش حوكمه‌كه‌یان به شێوه‌ی كاتی ڕاگیرا.
شایانی باسه كه دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه به ناوه‌كانی زارا محه‌ممه‌دپوور، خه‌ڵكی مه‌هاباد و محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ هه‌شتیانی به‌شێوه‌ی كاتی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان ڕاگیراوه.
شایانی باسه كه ئێران له‌چاو حه‌شیمه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رزترین سه‌رانه‌ی ئێعدامی له ئاستی جیهاندا هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ڕەخنه‌ی به‌رده‌وامی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێکخراوەکانی تایبەت بە مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌م وڵاته حوكمی نامرۆڤانه‌ی ئێعدامی ڕانه‌گرتووه.