به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه گوایە شیركه‌تی ئۆرووم دانه‌ی میاندواو به‌شێك له كرێكاره‌كانی خۆی له‌سه‌ركار ده‌ركردووه و، کوردکاناڵیش لە هەواڵەکانی چەند رۆژ لەوەپێشی‌دا، بە پشتبەستن بەو سەرچاوەیە، هەواڵێکی لەو چەشنەی بڵاوکردبۆوە، ڕاست و دروستی ئه‌م هه‌واڵه به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن ماڵپەڕی “كوردستان و كورد”ه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكرا و نزیك به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ ڕایگه‌یاند؛ كه كۆمه‌ڵه شیركه‌ته‌كانی سه‌ید عه‌زیز حوسێنی خه‌ڵكی ئاوایی قه‌باكه‌ندی، زۆرینه‌ی كرێكاره‌كانی له خه‌ڵكی خۆجێی و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ناوچه پێكهاتووه و قه‌راره به‌م زووانه‌ش ٢٥٠ كرێكاری دیكه دامه‌زرێنێ و به‌شێك له كرێكاره‌كانی خۆی كه به گرێبه‌ست كاریان بۆ ده‌كرد له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ڕه‌سمی كراون.
ته‌نیا له شیركه‌تی گه‌وهه‌ری ئۆرووم دانه ته‌نیا ٨٠ بۆ ٨٥ كه‌س كرێكاری كوردی دامه‌زراندوه. له‌م ڕۆژانه‌دا ته‌نیا كه‌سێكی به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شیركه‌تی “سیمین بال” یه‌كێك له كۆمه‌ڵه شیركه‌ته‌كانی ناوبراو نزیك به ٧٥ كه‌سی دامه‌زراندووه.