وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له‌به‌ره‌به‌ره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی سووریه ڕایگه‌یاند كه كورده‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ به‌شداری بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی “ئه‌لنه‌شره”، مارك تونێر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ده‌بێ كورده‌كانی ڕۆژاوای كوردستان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریه بن كه له شاری ئاستانه‌ی قه‌زاقستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها پشتڕاستی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه ته‌نیا چاره‌سه‌ریی كێشه و قه‌یرانی سووریه ئه‌م هه‌وڵانه‌یه كه له ژێر چاودێریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كرێ؛ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ئا‌مریكا هیچ چه‌شنه هاوكارییەكی چه‌كوچۆڵ به كورده‌كانی ئه‌م وڵاته نه‌كردوه.
وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریه له‌سه‌ر پێشنیاری ڕووسیه و توركیه بوو كه قه‌راره ٢٣ی ژانویه له ئاستانه‌ی پێته‌ختی وڵاتی قه‌زاقستان به‌ڕێوه‌بچێ.
نه‌عمان كورتولموش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی دژی به‌شداریكردنی هێزه كوردییه‌كان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دایە. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریه له كاردانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه ڕایانگه‌یاند كه ئێمه خوازیاری سه‌قامگیریی ئاشتی و پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت وڵاتی توركیهین.