باڵوێزی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه بەرپرسانی واشنگتۆن له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێژیمی تاران هیچ كێشه و جیاوازییه‌كی بیروڕایان نییه.
نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به پشتیوانیكردن له تیرۆریزم له جیهاندا تاوانبار كرد و گوتی، ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاران ته‌نانه‌ت جیاوازیی سه‌لیقه‌شمان نییه و ئه‌م وڵاته به دژی به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژیی خۆمان ده‌زانین.
سامانتا پاوێر، نوێنه‌ری ئا‌مریكا له شورای ئه‌منیه‌ت به تلویزیۆنی “ئه‌لحه‌ده‌س”ی ڕایگه‌یاند، كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ پێبه‌ند به هه‌موو ئه‌م ڕێكه‌وتنانه بێ كه ئیمزای كردوون، به‌ڵام ئەو رێژیمە به‌رده‌وام پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كا و جه‌نایه‌تی گه‌وره له ئاستی جیهاندا ده‌خوڵقێنێ.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی ئا‌مریكا، كۆماری ئیسلامیی ئێران به ناسه‌قامگیریی جیهانی تاوانبار كرد و گوتی، ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕوانینی تایبه‌تی ده‌بێ، به‌ڵام له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆسه‌ر جیهان و به تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ هیچ جیاوازییه‌كی بیروڕامان نییه.