عه‌لی موته‌هه‌ری، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیس ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی فشاره‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و دروشمانه‌ی كه ده‌درێن له‌وانه‌یه “خانەشاری”ی میر‌حوسێن مووسه‌وی و مێهدی كهوڕووبی زووتر یه‌كلا بكرێته‌وه.
موته‌هه‌ری له تویتێری خۆیدا ده‌نووسێ، دروشمه‌كانی ڕۆژی ناشتنی ڕه‌فسه‌نجانی كه تەلەویزیونی ئێران هه‌مووی بڵاونه‌كرده‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕێبه‌رانی ٨٨ زووتر ئازاد بكرێن.
عه‌لی موته‌هه‌ری و هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگه‌یاند كه خامنه‌یی، دژی دادگایی كردن و ئازادكرانی مووسه‌وی، كه‌ڕووبی و ڕههنهوهرده.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌م ٣ به‌ندكراوه‌ی ڕه‌وتی سه‌وز له ئێران چه‌ندین جار داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه ئه‌گه‌ر تاوانێكمان كردوه به ئاشكرای دادگاییمان بكه‌ن.
میر‌حوسێن مووسه‌وی، زه‌هرا ڕه‌هنه‌وه‌رد و مێهدی كه‌ڕووبی، له ڕێبه‌رانی ناڕازیی هه‌ڵبژاردنی ساڵی٨٨ به‌بێ دادگایی كردن له ماڵه‌كانی خۆیاندا زیندانی كراون.
سه‌ره‌ڕای فشارهێنانی منداڵه‌كانیان بۆ كۆماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر دادگایی كردنی ئه‌م ٣ ڕێبه‌ره ناڕازییه، به توندی ڕه‌خنه‌یان له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی گرت.
شایانی باسە لە رێورەسمی ناشتنی رەفسەنجانیدا خەڵکی بەشدار بە دژی دەسەڵاتی پاوانخوازیی بناژۆخوازان دروشمیان دا.