دایکی شەهید سمایل لوتفی لە ناوچەی هەوشار لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دوێنێ چوارشەممە، رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار دایە خاوەر شەریفی، دایکی شەهید سمایل لوتفی لە ناوچەی هەوشار لە تەمەنی٧٧ ساڵیدا و لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
دایە خاوەر یەکێک لەو ژنە نیشتمانپەروەرانە بوو کە تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە رێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
جێی وەبیرهینانەوەیە کە شەهید سمایل لوتفی کە ساڵی ١٣٤٤ لە ئاوایی “ئاغەجەری” سەر بە شاری سایینقەڵا لە ناوچەی هەوشار لە دایکبوو، رێکەوتی ٣٠ رێبەندانی ساڵی ١٣٦٢ لە ئاکامی تێکەڵچونێکدا لە گەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانی رێژیم لە “کوویە قڕان” شەهید بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچیدوایی دایە خاوەر شەریفی، دایکی شەهید سمایل لوتفی، سەرخۆشی لە بنەماڵە و سەرجەم ناوچەی هەوشار دەکات. رۆحی شاد.