به‌قسه‌ی توێژه‌رێكی بواری گواستنه‌وه و ترافیك، ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ به یه‌كه‌م هۆكاری مردنی كه‌سانی خوار ٤٠ ساڵ له ئێران ده‌زانێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، موڕته‌زا شه‌مسی، توێژه‌ری گواستنه‌وه و ترافیك وێڕای ئاماژه به ئاماری به‌رزی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ته‌مه‌نی خوارووی ٤٠ ساڵدا گوتی، ته‌مه‌نی نێونجیی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ له نێوان ١٥ بۆ ٤٤ ساڵه، به تایبه‌تی لاوانێك كه پاشه‌كه‌وتی هێزه مرۆیی ئێران پێكدێنن.
هه‌روه‌ها مردن به ڕووداوی هاتوچۆ له ئاستی جیهاندا له پله‌ی ٩ دایه، به‌ڵام له كۆماری ئیسلامیی ئێران له پله‌ی ٢ دایه.
ئێران له نێو وڵاتانی جیهاندا له‌بواری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له پله‌ی ٨ دایه.
به‌پێی وتەی ئه‌م توێژه‌رو پسپۆڕه له ئێران بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌س، ٣٠٠ ماشێن هه‌یه، به‌ڵام له وڵاتانی هاوته‌رازی ئێران بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌س ٤٠٠ ماشێن هه‌یه.
وڵاتی بریتانیا ٣ به‌رابه‌ری ئێران ماشێنی تێدایه، به‌ڵام ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ٣٢ به‌رابه‌ر له ئێران كه‌متره.
مووسا ئه‌میری، جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی “ڕاهوەری” هێزی ئینتزامیی ئێران لە مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوودا گوتبووی، ساڵانه ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له ئاستی ئێران‌دا به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوە كه‌مئه‌ندام یان بریندار ده‌بن.
به قسه‌ی كارناسان، زۆربوونی ماشێن له جاده‌كان، نه‌بوونی گه‌وره‌ڕێی پێویست، بوونی زیاتر له 2 هه‌زار شوێنی مه‌ترسیدار بۆ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له جاده‌كان، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی خۆپاراستن و فه‌رهه‌نگی نادروستی شۆفیره‌كان لە هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی هاتوچۆ له ئێرانن.