سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی شاری كوزه‌ران، سه‌ربه پارێزگای كرماشان، به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی دواكه‌وتووی چه‌ند مانگیان له‌به‌رده‌م بینای شاره‌داریی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه‌وی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازیی شاره‌داریی كوزه‌ران نزیك به ٤٥ كه‌سن و سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ٥ مانگ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و گوتیان ژیانی ئێمه به مووچه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه بەستراوه‌ته‌وه و ئێستا تووشی كۆمه‌ڵێك گیروگرفتی ماڵی هاتووین.
كرێكارانی شاره‌داریی كوزه‌ران به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له یه‌كه‌كانی خه‌ده‌ماتی و “فه‌زای سه‌وز” كارده‌كه‌ن و ساڵی ڕابردووش هه‌قی بیمه‌ی ٤ مانگیان بۆ له حیسابی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كردبوو.
٣ ئه‌ندامی شورای شاری كوزه‌ران به بیستنی مانگرتنی ئه‌م كرێكارانه خۆیان گه‌یانده شوێنی مانگرتنه‌كه و به‌لێنیان به‌م كرێكارانه‌دا كه به‌دواداچوونی خواست و داواكارییه‌كانیان بكه‌ن. به قسه‌ی ئه‌ندامانی شورای ئه‌م شاره هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی ئه‌م كرێكارانه بۆ كه‌میی سه‌رچاوه‌ی ماڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه.