به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریی پارێزگای ئیلام گوتی، ئه‌م پارێزگایه سه‌رجه‌م ٧٣٥ ئاسه‌وار و شوێنه‌واری مێژوویی له لیستی میللی‌دا تۆماركراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، عه‌بدولمالیك شەمبێ‌زادە، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی شوورای سیاسه‌تگوزاریی تۆمار‌كردنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان ١٣ شوێنه‌واری دیكه‌ی ئه‌م پارێزگایه به لیستی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئێران زیاد كرا.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر ئێستا پارێزگای ئیلام به تۆمار‌كردنی ئه‌م ١٣ شوێنه‌واره، له لیستی شوێنه‌واره میللییه‌كانی ئێران‌دا، ٧٣٥ شوێنه‌واری تۆمار كراوه.