پیسیی هه‌وای پارێزگای ورمێ پێی له چواره‌مین ڕۆژی خۆی نا.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاروباری تاقیكردنه‌وه‌كانی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزیی پارێزگای ورمێ گوتی، هه‌وای ورمێ بۆ منداڵان و كه‌سانی هه‌ستیار ناسالمه و داوای كرد له ماڵه‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه.
سه‌عید موسه‌وی به هه‌واڵده‌ریی مێهری ڕاگه‌یاند كه هه‌وای پارێزگای ورمێ بۆ چواره‌مین ڕۆژی خۆی ناسالمه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پیسبوونی هه‌وای نێوخۆی ئێران گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاروباری تاقیكردنه‌وه‌كانی ژینگه‌پارێزیی پارێزگای ورمێ گوتی، پێشنیارم ئه‌وه‌یه كه منداڵان، نه‌خۆشانی دڵ و هه‌ناو، به‌ساڵداچووان و هه‌روه‌ها نه‌خۆشه تایبه‌تییه‌كان به‌هۆی پیسبوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌واوە له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.