خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی تهشکیلاتیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه حیزبه‌که‌ی به‌بایه‌خه‌وه له چالاکی‌و جموجۆڵی چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد له نێوخۆی ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڕوانێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له کۆبوونه‌ویه‌کدا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٣٠ ی خاکه‌لێوه به به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتبوو، تیشکی خسته‌سه‌ر باسه‌کانی پلینۆمی ١٢ ی حیزبی دێموکڕات‌و باسی له خوێندنه‌وه‌و تێڕوانینی حیزبی دێموکڕات له هه‌مبه‌ر پرسه ڕۆژه‌ڤه‌کانی کورد له ئێران‌و کوردستان کرد.
کاک خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لێحاڵیبوونی وڵاتانی ١+٥ له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر کێشه‌ی ئه‌تومیی ئه‌و وڵاته گوتی له ڕوانگه‌ی ئێمه ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و لێکحاڵیبوونه کۆتایی کار نییه‌و هێشتا ڕوون نییه که ده‌روه‌ستیی لایه‌نه‌کان به‌و لێحاڵیبوونه چۆن ده‌کرێ ببێته بنه‌مای ڕێککهوتنو چ گه‌ره‌نتیه‌ک بۆ پێبه‌ندبوونی ئێران به ڕێککه‌وتنه‌کان له ئارادا ده‌بێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و به‌شه‌ی قسه‌کانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له ڕوانگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه کێشه‌ی ئێران‌و دنیای ده‌ره‌وه له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌تومی پێوه‌ندیی به دێموکراسییه‌وه نییه، پێوه‌ندی به مافی مرۆڤه‌وه نییه، پێوه‌ندی به مافی کورده‌وه نییه‌و پێوه‌ندیی به داخوازه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک کێشه‌ی ژیان‌و ماف‌و ئازادییه‌کانیانه‌وه نییه، بۆیه سیاسهتو بڕیاره‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ند نییه به ده‌ره‌نجامی ئه‌و ڕێککه‌وتنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌دا ئاڵ‌وگۆڕێک به قازانجی بزووتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێته پێشی، ئه‌وا حیزبی دێموکرات ده‌ستی بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ههلو ده‌رفه‌تانه ئاوه‌ڵایه.
خالید عه‌زیزی له‌و به‌شه‌ی باسه‌که‌یدا گوتی ئه‌وه به ئه‌رکی خۆمان داده‌نێین که له پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان‌و لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ری ئێران پێیان بڵێین که ئه‌زموونی حاکمییهتو ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی ده‌ری ده‌دا ئه‌و ڕێژیمه جێی متمانه نییه‌و له عه‌قڵییه‌تی سیاسیی کۆماری ئیسلامی‌دا پاشگه‌زبوونه‌وه، تێهه‌ڵچوونه‌وه، کارشکێنێ، فرت‌و فێل‌و پێبه‌ند نه‌بوون به ده‌روه‌ستییه‌کان به‌شێکه له فه‌رهه‌نگی سیاسیی کۆماری ئیسلامی.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا په‌ڕژایه سه‌ر ئه‌وه که کۆماری ئیسلامی به دروستکردنی قه‌یران له وڵاتانی دیکه ده‌یه‌وێ له‌لایه‌ک ڕۆڵی خۆی له هاوکێشه ناوچه‌ییه‌کان هه‌م وه‌ک کێشهخوڵقێنو هه‌م وه‌ک به‌شێک له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای جیهانیدا بسه‌پێنێ‌و؛ هه‌م به‌و جۆره کێشه‌و قه‌یرانه نێوخۆییه‌کانی پێ په‌رده‌پۆش بکا.
خالید عه‌زیزی له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئیستێعدادی ئه‌وه‌ی له خۆی نیشان نه‌داوه که بیه‌وێ له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه ئاوڕ له چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ئێران بداته‌وه، بۆیه‌ش حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به شێلگیرییه‌وه خهباتو تێکۆشانی خۆی له هه‌موو بوار‌و ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کان له پێناو بردنه‌پێشێی بزووتنه‌وه‌ی کورددا درێژه پێده‌دا.
له‌و به‌شه‌دا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به بایه‌خه‌وه باسی له ئه‌رک وه‌خۆگری، تێکۆشان‌و چالاکیی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد کرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له تێکۆشانی چالاکانی کورد له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئهدهبیو ژینگه‌پارێزیدا کرده‌وه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا کۆمه‌ڵێک پرسی ته‌شکیلاتیی هێنایه به‌رباس که له پلینۆمی 12 ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا تاوتوێ کراون‌و بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.