له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٦دا ١٠١ كۆڵبه‌ری كورد له سنووره‌كانی كوردستان بوونه‌ته قوربانی.
ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕاپۆرتی یه‌ك ساڵه‌ی خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێلكردنی مافی كۆڵبه‌رانی كورد له ئێران بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ تا ساڵی ٢٠١٧ زیاتر له ١٠١ كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و مینی چێندراوی ڕێژیم و به‌ربوونه‌وه له كاتی ڕاوه‌دووناندا، بریندار یان گیانیان لە دەست داوە.
ته‌قه كردن له كۆڵبه‌ران كارێكی ناقانوونییه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌كرێ و خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی كار و به‌ده‌ستهێنانی پارووە نانێک، ڕوو له‌و كاره مه‌ترسیداره ده‌كه‌ن.
شیاوی باسە، هێزه چه‌كداره‌كانی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی قاچاخ، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوو، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كه‌ن.
هێرشكردنه‌سه‌ر و لێدان و كوتانی كۆڵبه‌ران له حاڵێكدایه كه ئەوجۆرە کردەوانە پێشێلكردنی ئاشكرای جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤه و ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤی ئیمزا كردوه و به‌ڕاشكاویش پێشێلی