لە درێژەی ململانێی هێزە دەریاییەکانی ئامریکاو هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداو، رۆژی یەکشەممە لە نێوانیاندا گرژیەکی دیکە روویدا.
هەواڵدەریی رۆیتێرز بە پێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا ڕایگەیاند کە رۆژی یەکشەممە ١٩ بەفرانبار، دوابەدوای ئەوەی کە چوار بەلەمی سپای پاسداران بە خیراییەکی زۆرە لە ناوگانی ئامریکایی بە ناوی مەیهان نزیک بوونەتەوە، تەقەیان لێکراوە؛ بە پێی زانیارییەکان کاتێک لە بەلەمەکانی سپای پاسداران تەقە کراوە کە گوێیان بە هوشداری ناوشکەنی ئامریکایی نەداوە.
جاش ئێرنێست وتەبێژی کۆشکی سپی لە پێرس کۆنفراسێکدا لەوبارەوە گوتی : دەوڵەتی ئامریکا ئەوشێوە هەڵسوکەوت کردنەی هێزەکانی سپای پاسدارن قەبووڵ ناکاو لەم بارەوە هوشداری بە بەرپرسانی ئێران داوە.
شایانی باسە دۆناڵد ترامپ لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئامریگا رایگەیان بوو؛ هیزی دەریاییە ئامریکا لە کەنداو هەرچەشنە هەڕەشەیەک دەبێ لە ناو ببا.
لە دوو ساڵی رابردوو چەند رووداوی هاوشێوە لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران رووی داوە، لە بەفرانباری ساڵی رابردووش ئامریکا وێنەی ڕاکت هاوێشتنی سپای پاسدارانی بەرەو لای ناوگانەکانی خۆی لە ئاوەکانی کەنداو بڵاوکردەوە.
هەر لەو مانگەش دا ١٠ چەکداری سەربە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکران و دوای ماوەیەک ڕاگرتنیان ئەو دە چەکدارو مەلەوانەیان ئازاد کرد و میدیاکانی رێژیم دەستیانکرد بە سووک نیشاندانی هێزی دەریایی ئامریکا.
لە دوای رووداوی رۆژی یەکشەممە بەرپرسێکی پلە بەرزی ئامریکایی ڕایگەیاند چیتر هەڵسوکەوتی سەرەرۆیانەی سپای پاسداران لە کەنداو قبووڵ ناکەین.
شایانی باسە کۆماری ئیسلامیی ئێران “تەنگەی هورمووز” لە کەنداو، وەک کارتی گوشار بەکار دەهێنێ بۆ وەدەستهێنانی قازانجی سیاسی و ئابووری.