به ده‌یان كرێكاری شیركه‌تی کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد، ماوه‌ی ٣٦ ڕۆژه، به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته مانیان گرتووه و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه.
كرێكارانی شیركه‌تی کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد زیاتر له یه‌ك مانگه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وامه. ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی ١٤ مانگی ڕابردوودا ته‌نیا به‌شێك له مووچه‌كانی خۆیان وه‌ك “عه‌له‌لحیساب” وه‌رگرتووه و به‌شێكی دیكه‌یان له‌لای شیركه‌ت ماوه‌ته‌وه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پێیان نه‌دراوه.
گیروگرفتی كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له‌دوای پێدانی ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت له ساڵی ٨٦، له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، ده‌ستی پێكرد. كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته هه‌روا له ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی كاری ئه‌م شیركه‌ته نیگه‌رانن. ئه‌م شیركه‌ته نزیك به ٢٠٠ كرێكاری هه‌بوو كه به‌شێكیان ده‌ركران و ئێستا زیاتر له ١٠٠ كرێكار له چوار به‌شه‌كه‌ی ئه‌و شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن.
شایانی باسه، كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی شاری مه‌هاباد ماوه‌ی ٣٦ ڕۆژه له سه‌رمای سیفر ده‌ره‌جه‌دا خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و ده‌ڵێن تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێ كۆتایی به مانگرتن ناهێنین.