سزای لەسێدارەدانی دوو کەسی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو، لە سەرپێڵیزهاو، دوو کەس بە تۆمەتی دزی کردن لە زێڕینگەرییەک لە سێدارە دران.
ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌یان پێش خست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خێراتر حوكمی ئێعدامی دوو كه‌سیان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكرێ.
حوكمی ئێعدامكردنی دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی سه‌جاد زهڕسینه و روحوڵڵا كێشتمهد خه‌ڵكی شاری ئیلام به تۆمه‌تی “موحارێب” له سه‌رپێلیزه‌هاو جێبه‌جێكرا و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش كه یه‌كیان ژنه حوكمی درێژیان بۆ بڕایه‌وه.
جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و له شوێنی كوشتنی هێزه‌كانی ئینتزامی له پردی به ناوی ئینقلاب جێبه‌جێ كرا.
شایانی باسه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ٤ كه‌سی خه‌ڵكی ئیلام ئێعدام كران و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٩٠ به‌ندكراوی كورد به ئاشكرا له زیندانه جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كراون.