دوو منداڵ لە شاری قەسری شیرینی سەربە پارێزگای کرماشان لە کاتی یاریکردن لە ئاو دەکەون و دەخنکێن.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار، دوو منداڵ لە کاتی یاریکردندا دەکەونە ناو کارێزی ئاوی کشتوکاڵدا و دەخنکێن.
هەواڵدەریی مێهر لە شاری کرماشان ڕایگەیاند کە ئەو دوو منداڵە کە تەمەنیان سێ و چوار ساڵە بە ناوەکانی حوسێن و ئەرکان لە گەڕەکی ئومیدواری شاری قەسری شیرین لە کاتی یاریکردن لە ئاو دەکەون و دەخنکێن.
شایانی باسە کە تەرمی ئەو دوو منداڵە بە یارمەتی خەڵکی گەڕەک لە ئاوی کارێزەکە دەرهێنراونەتەوە.