شازاده محه‌ممه‌د ئێبنی سه‌لمان، ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌دا سێ گیروگرفتی سه‌ره‌كیی خوڵقاندووه.
محه‌ممه‌د ئێبنی سه‌لمان له وتووێژ له‌گه‌ڵ بڵاڤۆكی “فارین پالیسی” گوتی، تا ئه‌و كاته‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران شۆڕشی ئایدئۆلۆژی هه‌نارده بكه‌ن و پشتیوانی له تیرۆریزم بکەن و ده‌ست له كاروباری وڵاتان وه‌رده‌ن، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان دانانیشین و وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی داعش و گرووپه تیرۆریسته‌كانی دیكه‌ی ناوچه پێداگریی كرده‌وه كه به یارمه‌تیی وڵاتانی زلهێزی ناوچه وه‌ك توركیه، عه‌ره‌بستان و میسر پاكیان ده‌كه‌ینه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، وتووێژه ستراتیژییه‌كانی نێوان ئا‌مریكا و عه‌ره‌بستان به شێوه‌یه‌كی جیددی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نوێی ده‌ست پێده‌كاته‌وه.