• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان: جێی داخە کەسانێکی وەک هاشمی ڕەفسەنجانی بێ ئەوەی لە دادگایەکی خەڵکیدا وەڵامدەری تاوانەکانیان بن، بمرن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/01/09
جۆری بابەت: کوردستان

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ مردنی هاشمی ڕەفسەنجانی، یەکێک لە بناغەدانەرانی کۆماری ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و لەو بەیاننامەیەدا دەڵێ ئەگەر کۆماری ئیسلامی مەرگی ڕەفسەنجانی بە خەسارێک بۆ خۆی دەزانێ، بەڵام مەرگی ناوبراو ناتوانێ خەسار و زیان بۆ خەڵک و وڵاتی ئێران بێ.

لە بەیاننامەکەی دەفتەری سیاسیی حیزبدا هاتوە: کارنامەی ڕەشی دوو دەیە دەسەڵاتدارێتیی هاشمی ڕەفسەنجانی لە بەرزترین پۆستەکان‌ بە تایبەتی لە پۆستی سەرکۆماری‌دا لە لایەک‌و لە لایەکی دیکە، لە ئاکامی گەشەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی‌و ریفۆرمخوازی‌دا داسەپانی جۆرێک کرانەوەی سیاسی بەسەر ئەو ڕێژیمە، بووە هۆی ئەوە ڕۆژنامەنووسە بوێرەکان‌و چالاکانی سیاسیی ئازای ئەو کات، کارنامەی پڕ لە تاوان‌و گەندەڵیی دامودەزگای دەوڵەتی بە تایبەتی وەزارەتی ئیتلاعات‌و بنیاتە سەرکوتکەرەکان لە سەردەمی سەرکۆماریی رەفسەنجانی‌دا بخەنە ژیر تیشکی رەخنە‌و لەقاودان. قەتڵە زنجیرەییەکان لە نێوخۆی وڵات‌و تێرۆری ڕێبەران و تێکۆشەرانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەتی تێرۆری دوو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات‌و هاوڕێیانیان: د.قاسملوو و د.شەرەفکەندی، بەشێکی کەم لە کارنامەی ڕەفسەنجانی لەم دەورەیە دان. بەیاننامەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەوە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکانی دەزگای قەزایی ئەڵمان‌و بڕیاری دادگای میکۆنووس لە سەر پەروەندەی تێرۆری د.سادق شەرەفکەندی‌و هاوڕێیانی، رەفسەنجانی لە بڕیاردەرانی سەرەکیی ئەو تیرۆرە‌و تێرۆری د.قاسملوو‌و زۆربەی تیرۆرەکانی دیکەی ئەو ڕێژیمە بووە. ئەو بڕە لەقاودان‌و دەرکەوتنی ماهییەتی راستەقینەو دژی خەڵکیی ئەو بە ناو سەردارەی سازەندەگی، بەس بوو بۆ ئەوەی لە نێوخۆی وڵاتیش، گڵۆڵەی بکەوێتە لێژی‌و جارێکی دیکە نە  بەدەنگی دەنگدەران‌و نە بە هەر فێڵ و تەڵەکەیەکی دیکە، نەتوانێ بچێتەوە مەجلیس یا پۆستی سەرکۆماری بگرێتەوە دەست.

حیزبی دێموکراتی کوردستان دەڵێ ئەگەر میراتگران‌و بەڕێوەبەرانی ئیستای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، کەسایەتی‌و ژیان‌و مردنی رەفسەنجانی، بە پێوەری ئەو خزمەتانەی بە مانەوەی ڕێژیمەکەیانی کردووە، هەڵ دەسەنگێنن‌و بۆی بە داخن، لە بەرامبەردا خەڵکی ئێران بە گشتی‌و خەڵکی کوردستان‌و حیزبی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی، ئێعدام‌و لە ژێر ئەشکەنجەداکوژرانی ڕۆڵەکانیان، بەسەرداسەپانی شەڕ‌و سەرکوت‌و دەمکوت‌و دەستدرێژی، تێرۆری ڕێبەران‌و تێکۆشەرانیان، پێشێلکرانی سەرەتاییترین ماف‌و ئازادییەکانیان، تاڵان‌و بە فیڕۆدرانی سامانی وڵاتەکەیان‌و بەڕێوەچوونی سەدان‌و هەزاران سیاسەت‌و بەرنامەی دژ بە بەرژەوەندی سیاسی، ئابووری فەرهەنگی‌و کۆمەڵایەتیی خەڵکی ئێران کە شەخسی رەفسەنجانی لە پۆست‌و سەردەمی جۆراوجۆردا، ڕۆڵی تێیان‌دا هەبووە، دەکەنە پیوەر بۆ هەڵسەنگاندنی کارنامەی سیاسی‌و دەسەڵاتدارێتیی ناوبراو.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتوە حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە سەرنجدان بەو راستیانە، مەرگی رەفسەنجانی- هەر کاریگەرییەکی لە سەر ململانێی قۆڵەکانی نیو ئەو ڕێژیمە‌و داهاتووی کۆماری ئیسلامی هەبێ و رێژیم بە خەسارێک بۆ خۆی بزانێ، مەرگی ناوبراو ناکرێ بە خەسارێک بۆ خەڵک و وڵاتی ئێران بێ. لە ڕوانگەی ئێمە‌و هەموو ئازادیخوازانی ئێران، ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە کە ڕەفسەنجانی وسەرانی دیکەی ئەو ڕێژیمە، بێ ئەوەی لە دادگایەکی خەڵکی ودادپەروەر‌دا موحاکەمە بکرێن‌و ناچار بەوڵامدانەوە لە ئاست تاوانەکانی سەردەمی دەسەلاتدارەتیی خۆیان بکرێن، دەمرن.

 

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist