حامد قادرمەرزی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی زانكۆییهکانی مەجلیس دەڵێ ناوی ١٠ نوێنەری مەجلیس لە لیستی بورسیە ناقانوونییەكان دایە.
قادرمەرزی، نوێنەری شاری قوڕوە لە مەجلیس دهڵێ كە هێندێك لەم نوێنەرانە ژێر نامەی ڕوونخوازیی وەزیری زانست، لێكۆڵینەوەو تكنۆلۆژیان ئیمزا نەكردبوو. ئهوان بەڵینیان لە وەزارەتی علووم وەرگرتبوو كە ناوی ئەم كەسانە ئاشكرا نەكرێن.
كشمەكێشی پەروەندەی لادانی بورسیە ناقانوونییەكان سەرەڕای ڕوونخوازیی وەزیری پێشووی علووم هەروا درێژەی هەیەو تا ئێستا ئاكامی تاوتوێكردنی ناوهنده بەرپرسیارەكان لەم پێوەندییەدا بە شێوەی ڕەسمی بڵاونەكراوەتەوە.
حوجەتوڵڵا دەروێش پوور، ئەندامی كومیسیۆنی فێركاریی مەجلیسیش گوتبووی كە ناوی چەند كەس لە نوێنەرانی مەجلیس لە بورسیە ناقانوونییەكان لە خولی دوكتورادا هەیە كە لە ڕانتی ڕاستەوخۆ كەڵكیان وەرگرتووه، بهڵام قەرارە ناویان بە نهێنی بمێنێتەوە.
دەروێش پوور هەروەها دەڵێ مهبهست لهو بڕیاڕه پاراستنی ئابڕووی ئەم كەسانهیه