عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی له که‌سانی ناسراو و دامه‌زرێنه‌رانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌مه‌نی٨٢ ساڵه‌یی مرد.
عه‌لی ئه‌کبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام، له سیما هه‌ره ناسراوه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ١٩ی به‌فرانبار به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی تاران مرد
چه‌ند هه‌واڵده‌ریی فه‌رمی نێو خۆی وڵات وه‌کوو هه‌واڵده‌ریی فارس و ئیلنا ، هه‌واڵی مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی”یان پشت ڕاست کردووته‌وه
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دۆخی ناله‌باری هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆک‌کۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی به په‌له خۆی گه‌یاندووته به نه‌خۆشخانه‌ی “شوهه‌دا” له شه‌قامی ته‌جریش.
پێش گه‌یشتنی سه‌رۆک‌کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌واڵده‌رییه ره‌سمییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بڵاویان کرده‌وه، که هاشمی ره‌فسه‌نجانی به هۆی کێشه‌ی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی “شوهه‌دا” گیانی له ده‌ست‌داوه.
مه‌حه‌ممه‌د هاشمی، برای عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی باسی له باش بوونی دۆخی ته‌ندرۆستی براکه‌ی کرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک هه‌واڵی مردنی بڵاو کرایه‌وه
شایانی باسه مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی له یه‌که‌م چرکه‌وه کاردانه‌وه‌ی جۆربه‌جۆری لێکه‌وتووته‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌روبه‌ندنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک‌کۆماری داهاتووی ئێران.
شایانی باسه ناوبراو، یه‌کێک له تۆمه‌تبارانی بنیات نانی سپای قوودس و تێرۆرکردنی رێبه‌رانی به‌ناوبانگی ئۆپۆزسیونه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌کوو دوکتور عه‌بده‌لره‌حمان قاسملوو و دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی دوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، هه‌روه‌ها ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ناوبراو له تاڵان کردن و فرۆشتنی میراتی فه‌رهه‌نگی و که‌لوپه‌لی مێژوویی و ئه‌نتیکه که‌وناراکان له کوردستان ده‌ستی باڵایان هه‌بوو.