لە ئەستەمترین کاتەکاندا کورد ئاسۆی رزگاریی لێ تاریک نابێ. لە رێبەندان و بەستەڵەک دا بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێ و ئاڵای خۆی دەشەکێنێتەوە. بۆ بەرز راگرتنی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس ، بە هاوکاری یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ هەموو ئەویندارانی ڕێی ئازادی، ئەم بۆنە گرینگە نەتەوەییە جێژن دەگرین و لە دەوری یەک کۆدەبینەوە و پەیمانی دامەزراندنەوەی کۆماری کودستان نوێ دەکەینەوە.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەو ئافیشەی خوارەوە