لایه‌نگران و دۆستانی به‌ئه‌مه‌گی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری ڕه‌به‌ت سه‌ر بە ناوچەی سه‌رده‌شت به بۆنه‌ی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدا، چالاکیی ته‌بلیغییان ئەنجام دا.
ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری ره‌به‌ت، به یاد کردن و رێزگرتن له شه‌هیدان و قوربانیانی شه‌وی یه‌ڵدا، له چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و کۆڵانی ئه‌و شاره به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و وێنه‌ی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی یه‌ڵدای خوێناویی، هاوکات له گه‌ڵ مه‌حکوومکردنی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی به‌رده‌م قه‌ڵای دێموکرات، خۆیان به درێژه‌ده‌ری رێبازی پێشمه‌رگانه‌و وه‌فادار به خوێنی شه‌هیدان زانی.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حدک، وێڕای سپاس و پێ‌زانین له سه‌رجه‌م دۆستان و هۆگرانی حیزب له ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت و به‌تایبه‌تی لاوانی به‌هه‌ست و هه‌ڵویست، تێکۆشیانیان به‌رز ده‌نرخێنێ و سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.