چاره‌نووسی دوو ده‌سبه‌سه‌ركراوی سیاسیی كورد كه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان گیراون هه‌روه‌ها ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز له ئاوایی قه‌ره‌گۆلی سه‌ربه به‌خشی سیمینه، لاوێكی كوردیان به ناوی هیوا قادری‌ئه‌قده‌م ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستۆ‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی قادری ه‌قده‌م گوتی، بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه چاویان به هیوا بكه‌وێ و هه‌روه‌ها تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونی به یه‌كێك له حیزبه‌ك كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌پاڵ دراوه.
هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی حوسێن حه‌مزه‌پوور، خه‌ڵكی هه‌مان ئاوایی پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌ویش چاره‌نووسی ناڕوونه.
پێویست بە گوتنە، كۆتایی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ٣ برا له ئاوایی قه‌ره‌گۆل به ناوه‌كانی حوسێن، سابیر و هێمن حه‌مزه‌پوور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌ر كران و ماوه‌ی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له ژووری تاکەکەسی‌دا ڕاگیران. حوسێن حه‌مزه‌پوور هێشتا ئازاد نه‌كراوه به‌ڵام دوو براكه‌ی دیكه‌ی به نووسراوه به‌ڵێنیان لێ وه‌رگیراوه و ئێستا ئازاد كراون.
شایانی باسه كه ئه‌و چه‌ند كه‌سە به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراون.