٤ به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون، هێشتا هه‌ر له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ٤ كه‌س به ناوه‌كانی ئاڕه‌ش داخابۆكانی، ئاڕمان سه‌لیمپوور، حاته‌م جه‌عفه‌ری و یونس سادقپوور تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له گرتنگه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپا و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا ڕاگیراون.
سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ ئارەش داخابۆكانی ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی له‌شجوانیی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له‌و شاره، ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له شاری ئه‌هواز له شاره‌كه‌ی خۆی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرا و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئێستا نه‌یانزانیوه ته‌نانه‌ت له كوێ ڕاگیراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی به‌فرانباریش 2 لاوی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوه‌كانی یونس سادقپوور ته‌مه‌ن 25 ساڵ، كوڕی عه‌بدوڵا و حاته‌م جه‌عفه‌ری ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ كوڕی حه‌مزه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له‌و شاره به بێ مۆڵه‌تی دادگا ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شونێكێی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 7ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌ر له‌م شاره وێنه‌گرێكی لاو به ناوی ئاڕمان سه‌لیمپوور، كوڕی حه‌بیب ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بۆ شوێنێكی ناڕوون ده‌یگوازنه‌وه. هه‌روه‌ها پێشتریش ناوبراو له ماڵی باوكی له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕێژیم له مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و پاش 34 ڕۆژ ئازاد ده‌كرێ.