دادستانی ئاڵمان دوای دەسبەسەرکردنی سیخوڕێکی پاکستانی کە ویستبووی سیاسەتوانێکی ئەو وڵاتە تیرۆر بکا، لەو بارەوە دەستوپێوەندییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیمی تارانی بە تاوانبار ناوبرد.
تەلەویزیونی کاناڵی یەکی ئاڵمان لەو بارەوە ڕایگەیاند: رینهارد روبە، سیاسەتوانی ئاڵمانی سەر بە حیزبی سوسیاڵ دێموکرات، لە لایەن دەستوپێوەندییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بە مەبەستی کوشتنی ماوەیەک جاسووسی لەسەر کراوە.
دادستانی ئاڵمانیش لەو باوەڕە دایە کە رینهارد روبە بەرپرسی پێشووی کۆمەڵگەی ئاڵمان و ئیسرائیل و سیاسەتوانی حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان بە مەبەستی تێرۆر، لەلایەن سیخوڕی دەسبەسەرکراو لەژێر چاوەدێریدا بووە.
تلویزیونی کاناڵی ١ی ئاڵمان ئاڵمان لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێ؛ بەپێی سکاڵای ئامادەکراو ، ڕای دادستانی فیدراڵ ئەوەیە کە مەبەست لە سیخوڕی کردن لەسەر ئەو سیاسەتوانە و هەڵگرتنی کرۆکی شوێنی نیشتەجێی بوونی لەلایەن ئەو سیخوڕە، بێ گومان ئەگەری تێرۆکردنی لە پشت بووەو، لەم بارەوە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئیران تاوانبارە.
شایانی باسە دەزگای قەزایی ئاڵمان لە پەروەندەی میکۆنووس کە سەبارەت بە تیرۆر تیرۆر کردنی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاورێیانی بوو، بە ڕاشکاوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ناوەندە ئەمنییەکانی لەو بارەوە بە تاوانبار زانی.