چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بەناوی دانا لەنجئاوایی رۆژی ١٨ی بەفرانبار دوای دادگای کردن بە دانانی کفاڵەت ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان ، لقی یەکەمی دادگای گشتیی و ئینقلاب لە شاری مەریوان رۆژی ١٥ی بەفرانبار دانا لەنجئاوایی بۆ لێپرسینەوەو روونکردنەوە لەسەر تۆمەتەکانی بانگهێشتی دادگا دەکاو، ناوبراو رۆژی ١٨ی بەفرانبار لەبەردەم دادگا ئامادە بوو.
دانا لەنجئاوایی بە پەیامنێری موکریانی ڕاگەیاند: “ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە و، دادوەری لقی یەکەمی دادگای شاری مەریوان بە تۆمەتی بانگەشە بە دژی نیزام ، ویستویهتی دهسبهسهری بکا.
ناوبراو هەروەها لەو پێوەندییەدا گوتی: ئیداری ئیتلاعات شکایهتی لێکردبوو سەبارەت بە چالاکیی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان و پاڵپشتی کردنی لە کۆڵبەران و، هەروەها بەشداریی له خۆپێشاندانەکانی “نا بۆ هاتوچۆ کردنی تانکری مەرگ”
لە کۆتایی کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دانا لەنچئاواییدا ، ناوبرا بە دانانی کفاڵەت بە شێوەی کاتی و مهرجدار ئازاد کرا.
شایانی باسه دانا لهنجئاوایی لهخهرمانانی ساڵی ٩٤ ی ههتاویی دوای تێپهڕکردنی٢٠مانگ سزای زیندان، له بهندیخانهی ناوهندی شاری مهریوان ئازاد بوو.