ڕۆژی هەینی ٦ی ژانویە، بەشێک لە ئەندامانی حیزب و کومیتەی بەڕێوەریی وڵاتی سوید، بەڕێوەبەریی دەرەوەی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێوەبەری لاوان لە وڵاتی سۆئێد و ئەندامانی لاوان و ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە مەبەستی هاودەردی و هاوخەمیی کردن سەردانی شەکیلا قۆیتاسی کچی شەهید عەلی قۆیتاسییان کرد و پەیامی هاودەردی و هاوخەمیی خۆیان و هەموو دۆست و هاوڕێیانی حیزبییان لە دەرەوەی وڵات پێگەیاند. لەو سەردانەدا، چەپکە گوڵی ڕێزلێنان لە لایەن هاوڕێیان موژدە عەزیزی کچی شەهید و ڕێبوار برایمزادە کوڕی شەهید، پێشکەش بە شەکیلا قۆیتاسی کچی شەهید عەلی قۆیتاسی کرا.
شایانی باسە لەو سەردانەدا هەریەک لە جەعفەر ڕەسووڵی بەرپرسی لاوان لە دەرەوەی وڵات و موژدە عەزیزی ئەندامی بەڕێوەبەریی کومیتەی گشتی وڵاتی سوئید و کومیتەی لاوان لە دەرەوەی وڵات لە سەر ژیان و خەبات و تێکۆشانی شەهید عەلی قۆیتاسی قسەیان کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە لایەن کەسوکار و بنەماڵەی شەکیلا قۆیتاسییەوە کە لە شاری ئۆپسالای سوئید نیشتەجێن پێشوازییەکی گەرم لە هەیئەتی کومیتەکانی حیزب و یەکێتییەکانی لاوان و ژنان کرا.