دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی پێشگرتن لە “ڕاو” لە تاڵاوی کانی بەرازن لە ناوچەی مەهاباد کە بە هیمەتی ژینگەپارێزانی ئەو ناوچەیە بەڕێوەچوو،
ژینگەپارێزانی خوازیاری ئەوەن کە ڕاوچییەکان لە “ڕاو”کردنی ئاژەڵان بەتایبەتی لە وەرزی سەرماو هەروەها لە وەرزی زاوزێی ئاژەڵان دەستهەڵگرن و چیتر خەسار و زیان بە ژینگە و ئاژەڵان نەگەینن.
لەو رێورەسمی “نا بۆ ڕاو کردن” لە تاڵاوی کانی بەرازنی مەهاباد کە بە بەشداری دەیان کەس لە خەڵکی ناوچە بەڕێوەچوو، لەلایەن ژینگەپارێزانەوە باسێک لەسەر باڵندەکان و گرینگی دان بە ژینگە و “راو” نەکردنیان پێشکەش کرا.
هەر لەو پێوەندییەدا بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کوردستان و کورد لە گوندی سەهۆڵان چەند کەسێک رۆژانە دەچنە ڕاوی ئاژەڵان و بە پێی زانیارییەکان خەسار و زیانی زۆریان بە ژینگەی ئەو ناوچە گەشتیارییە گەیاندوە،
هەر ئەوەش نیگەرانی و نارەزایەتی ژینگەپارێزانی لێکەتۆتەوە و خوزایاری ئەوەن کە لە زووترین کات ناوەندە پێوەندیدارەکان پێش بەو خەسارە ژینگەییە بگرن و ئەوک ەسانە ڕادەستی دادگا بکرێن.