وەرزشوانی لاو و بەهەڵویستی کوردی کرشامانی، کە ماوەیەک لەمەوپێش میداڵێک، کە لە کێبەرکێیە جیهانی وەدەست هێنابوو، پێشکەشی بە بنەماڵەی شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکرات کردبوو، لە وتووێژێکدا لە بەرنامەی خوەرنیشان کە لە کورد کاناڵ بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند؛ من قارەمان نیم بەڵکوو قارەمانی ڕاستی ئەو دایکانەن کە ڕۆڵەکانیان لە شەوی یەڵدا شەهید بوون.
ژیار کتابی وەرزشوانی سەرکەتوو کە ماوەیەک لەمەوپیش لە هەڵوێستێکی کوردانە و بوێرانە ، میداڵەکەی وا لە کێبەرکێی جیهانی و، لە بواری وەرزشی “ووشو- کۆنگ فوو” بە دەستیهێناوە، پێشکەشی کرد بە بنەماڵەی قوربانیانی شەوی یەڵدا و بەجۆرە هاوخەمیی خۆی بە بۆنەی کارەساتی تەقینەوەکانی شەوی یەڵدا و شەهیدبوونی چەند کادر و پێشمەرگەی حیزب دەربڕی.
شایانی باسە دوای بڵاوبوونەوە هەواڵی شەهیدبوون و کوژرانی پۆلێک پیشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پەلاماری تیرۆریستییەکەی شەوی یەڵدا، خەڵکی نیشتمانپەرەوری ئیلام و کرماشان بە چالاکیی نواندن و هەڵویست گرتن لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوخەمییان نواند و ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان مەحکووکرد











